1 . خەزەڵوەر . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

سمیناری تایبەتمەندییەکانی جیلی زێد لە رۆژهەڵاتی کوردستان

سمیناری تایبەتمەندییەکانی جیلی زێد لە رۆژهەڵاتی کوردستان
10 . جۆزەردان . 2724

رۆژهەڵات نیوز لە درێژەی چالاکییەکانیدا، سمینارێکی لەدوو پانێلدا لەسەر جیلی زێد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەرێوەبرد. سمینارەکە لەژێر ناوی "جیلی زێد، پێناسە، کاریگەری و کارلێکەرییەکانی" بەرێوەچوو، کۆرگێرەکان لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان و دیاسپۆرا پێیانوابوو کە تاکوو ئێستا ئەو جیلە لەکوردستان وەکوو خۆی نەناسراوەو کاری بۆ نەکراوە.

سمیناری "جیلی زێد، پێناسە، کاریگەری و کارلێکەرییەکانی" بە بەشداری دکتور خالید تەوەکولی لە سەقز، ئەفشین غولامی لە ئاڵمان، دکتور تریفە سادقی لە فەرانسە، کاوە موعینفەر لە تاران، دکتور سورەیا ئەنوەری لە ورمێ و باخەکۆ مورادی لە ئاڵمان بەرێوەچوو. 

کۆرگێرەکانی سمینارەکەی رۆژهەڵات نیوز، سەرەتا پێناسەی جیلی زێدیان لە جیهان و کوردستان کرد، ئینجا هەر یەکەو لەروانگەی خۆیانەوە باسیان لە تایبەتمەندییەکانی جیلی زێد لە کوردستان کرد، زۆربەی کۆرگێرەکان پێیانوابوو کە تاکوو ئێستا هەوڵێکی ئەوتۆ بۆ ناسینی ئەو جیلە نەکراوەو پێیانوایە کە ئەو جیلە خوێنەوارو پرسیارکەرو بزۆزە، هەربۆیە بە ئاسانی رازی ناکرێت و پێویستە سیاسییەکان بە تایبەت خۆیان لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی ئەو جیلە بگونجێنن.


هەردوو پانێلەکە دەتوانن لە لینکەکانی خوارێ سەیر بکەن: