1 . خەزەڵوەر . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

مەیسوون مەجیدی چالاکوانی کورد لە زیندانی ئیتالیا مانی لە خواردن گرت

مەیسوون مەجیدی چالاکوانی کورد لە زیندانی ئیتالیا مانی لە خواردن گرت
7 . جۆزەردان . 2724


رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا رایگەیاندووە کە ئەمرۆ دووشەممە مەیسوون مەجیدی چالاکوانی مافی مرۆڤ و ئەندامی رێکخراوەکەیان لە زیندانی ئیتاڵیا بەهۆی یەکڵانەبوونەوەی دۆخەکەی مانی لە خواردن گرتووە.


مەیسوون مەجیدی (Maysoon Majidi) خەلکی سنە دەرهێنەر و شانۆکار ، چالاکوانی مافی مرۆڤ و ئەندامی ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هانا دوای ئەوەیکە لە خۆپێشاندانەکانی ساڵی ٢٠١٩ لە ئێران کە زیاتر لە ١٥٠٠ کەس کوژران ، بریندار بوو . بە ناچار ئێرانی بەجێهێشت و ڕووی لە هەرێمی کوردستان کرد و لەوێ درێژەی بە چالاکیەکانی لە بواری مافی مرۆڤ و مافی ژنان لە ئێران دا. دوای کوژرانی ژینا ئەمینی بەدەستی پۆلیسی ئەخلاق لە ئێران کە بووە هۆی ناڕەزایەتی گشتی لە سەرانسەری ئێران مەیسوون چالاکیەکانی بە دژی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران چڕتر کردەوە و هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەیکە لەهەرێمی کوردستانیش‌ هەست بە نائەمنی بکات و لەگەڵ بڕاکەی بەرەو تورکیەو لەوێشەوە بەرەو ئورووپا بەرێکەوتن.

بەڵام لە ٣١ دێسەمبەری ٢٠٢٣ لایەن پۆلیسی ئیتالیا بە تۆمەتی هاوکاری کاپتانی کەشتیەکە دەستبەسەر کراوە و هەتا ئێستا لە زیندانی کاستروویلاری لە باشووری ئیتالیا ڕاگیراوە .

ئەوڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی مەی پارێزەری مەیسوون ڕایگەیاند کە مەیسوون مانی لە خواردن گرتوە. رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە راگەیاندراوێکدا داوا لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئیتاڵیا و ئورووپا دەکات، پشتیوانی لە مەیسوون مەجیدی بکەن.