Weather widget for website

کۆریدۆرەکان، ئامرازەکانی ئیمپریالیزمی تورکیا

24.04.2024 20:00:54
کۆریدۆرەکان، ئامرازەکانی ئیمپریالیزمی تورکیا



وەرگێران: سروش سوڵتانی- رۆژهەڵات نیوز

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بە ئاشکرا دانی بە خواستی خۆی بۆ پێداچوونەوە بە سنوورەکانی تورکیا و گەرانەوەی وەک سەد سال لەوەی پێش کرد. ناوبراو ئیدیعای بەشێک لە وڵاتانی بولگاریا و یۆنان و قوبرسی کردووە و ھەروەھا ئاماژەی بە بوونی سەربازانی تورک لە بەشێک لە قوبرس و سوریا و عێراقی کردووە. لە لایەکی دیکەوە هێزە تایبەتەکانی تورکیا هاوکاری هاوتا داگیرکەرە ئازەریەکانیان دەکەن کە ئێستا دەیان مایل چوارگۆشەیان لە ئەرمینیا داگیر کردووە.

ئەگەر چین بۆ پێشخستنی ئیمپریالیزمەکەی کەڵک لە ستراتێژی “salami-slices” کە بە مانای ھەڵگرتنی ھەنگاوی بچوک بۆ ئامانجە گەورەکەی ھەڵدەگرێ و ڕووسیا ڕووی کردۆتە لە سازکردنی پڕۆکسی لە نێو دراوسێکانیدا بۆ پەرەپێدان بە ئامانجەکانی، 

ئەوا پێدەچێ ستراتیژی تورکیا بۆ بەدی ھێنانی ئاواتەکانی ئیمپراتۆری خۆی لە کۆنترۆڵکردنی ڕێگا سەرەکییەکان کەڵک وەرگرێت.

کردەوەکانی تورکیا لە باکوری عێراق لەبەرچاو بگرن. دوای چەند هەفتەیەک لە پێشەنگی کاری سەربازی، تورکیا دەستی بە بۆردومان و داگیرکاری بۆ لەناوبردنی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باکووری عێراق کرد. ڕق و کینەی تورکیا بەرامبەر بە کورد بە گشتی و پەکەکە بە تایبەتی هیچ شاراوە نییە. کاتێک بە پڕۆکسیکانی خۆی ناتوانن لە سندوقی دەنگدان سەرکەوتن بەدەست بهێنن، ئەردۆغان سیاسەتمەدارە سەرکەوتووەکانی کورد بە هاوسۆزی بۆ پەکەکە تۆمەتبار دەکات بۆ ئەوەی پاساو بۆ گۆڕینی نەیاران بە لایەنگرانی خۆی بهێنێتەوە. بەڵام ئەردۆغان لەوە تێدەگات کە ڕەگەزپەرستی ب ئاشکرا جیڵوەیەکی خراپی لێ پشان دەدا، بۆیە بە شێوازی دیکە شەڕ بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەفرۆشێت.

تورکیا و ئازەربایجان دەڵێن ئەگەر ئەرمینیا ڕێگەیان پێنەدات پردێک بەسەر باشووری ئەرمینیادا دروست دەکەن بۆ ئەوەی هەردوو وڵات بەیەکەوە ببەستنەوە، ڕەنگە بە زۆر دەست بەسەر ئەو زەوییە بگرن.

 چوونە ناو کۆریدۆری ئابووری. تورکیا لە ژێر پەردەی کاراکردنی ئابووری لە تورکیاوە لە ڕێگەی عێراقەوە بۆ کەنداوی فارس پاساو بۆ کارە سەربازییەکانی دەهێنێتەوە. تورکەکان دەڵێن ڕەنگە پەکەکە بازرگانی بخاتە مەترسییەوە و بۆیە تورکیا پێویستی بە لەناوبردنیان هەیە، هیچ گرنگ نییە ڕێگاکانی کۆریدۆرەکە نە ئەو خاکە و نە ئەو گوندانەی تڕانزێتین کە ئێستا تورکیا بۆردومانی دەکات. لەڕاستیدا، هەروەک چۆن سەدام حوسێن، سەرۆککۆماری پێشوی عێراق، ڕێگاوبانگەلێکی دروستکرد کە بە مەبەست شارە شیعەکانی تێپەڕاند، ڕێڕەوی پێشنیارکراوی تورکیا-عێراق خۆی لە شارەکانی کوردستانی عێراق بەدوور دەگرێت.

هەروەها ئەنکارا خواستی لەسەر کۆریدۆرەکانی وەک “Casus Belli” بە مانای ھۆکارێک بۆ ساز بونی شەڕ لەگەڵ ئەرمینیا ئاماژە کردووە. تورکیا و ئازەربایجان دەڵێن ئەگەر ئەرمینیا ڕێگەیان پێنەدات ڕێڕەوێک بەسەر باشووری ئەرمینیادا دەتاشێنن بۆ ئەوەی هەردوو وڵات بەیەکەوە ببەستنەوە، ڕەنگە بە زۆر دەست بەسەر ئەو زەوییە بگرن. ئەو کۆریدۆرەی کە باسی لێوە دەکرێت لانیکەم درێژییەکەی ٤٠ مایل دەبێت، کە بە نزیکەیی مەودای نێوان واشنتۆن دی سی و باڵتیمۆر دەبێت.

ئەرمینیا ئامادە نییە دان بەو جۆرە داواکاریانەدا بنێت، 

چونکە ڕێڕەوی تورکیا وڵاتەکە دەکاتە پارچە پارچەیەک کە ئاسانتر هەرس دەکرێت و لە هاوبەشە بازرگانییەکانی دیکە دەیبڕێت. هەروەها ئەرمەنییەکان ڕاست دەکەن کە ئەگەر تورکیا و ئازەربایجان بە سادەیی سنوورەکانیان بەڕووی بازرگانی ئاساییدا بکەنەوە، پێویستی بە ڕێڕەوێک نامێنێت. ئەم ڕاستییە سادەیە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە تورکیا داواکاریی کۆریدۆر وەک میکانیزمێک بۆ ئیمپریالیزم بەکاردەهێنێت نەک وەک چالاککەرێکی بازرگانی.

لە قوبرسیشدا هەمان شت ڕاستە. لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٣، تورکەکانی قوبرس هێرشیان کردە سەر ئاشتیپارێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ناوچەی بێ لایەن کە قوبرس لە ناوچەی داگیرکراوی دوورگەکە لەلایەن تورکیاوە جیا دەکاتەوە. تورکەکان و پاساوەکانیان بۆ ئەو کارەیان بو بە هۆی وەی کە قوبرسێیەکان ڕەتیانکردەوە هەلی ئەوەیان پێ بدەن ڕێگەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ پیلا لە ڕێگەی ناوچەی بێ لایەن دروستبکەن، لە بنەڕەتدا دروستکردنی ڕێڕەوێک بۆ یەکێک لەو چەند شارۆچکەیە کە قوبرسییە یۆنانی و تورکەکان پێکەوە دەژین. بەڵام لەڕووی یاساییەوە نە تورکیا و نە حکومەتە پڕۆکسێکەی لە ناوچەی داگیرکراودا هیچ مافێکیان نەبووە، بەو پێیەی ناوچەی بێ لایەن وەک خاکی قوبرسی سەروەری دەمێنێتەوە تەنانەت ئەگەر حکومەتی قوبرس ڕازی بووە سوپاکەی لەوێ جێگیر نەکات. تورکیا ئەمەی دەزانی بەڵام حیسابی کرد کە دەتوانن لە ئارگومێنتی کۆریدۆر بەکاربهێنن بۆ داپۆشینی دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکی دیکە.


نەخشەی ڕەفتاری تورکەکان ڕوونە، تەنانەت ئەگەر ڕۆژئاوا بە دەگمەن بەهۆی ئەو دابەشبوونە بیرۆکراتییە دەستکردانەی بیناسێتەوە کە دیپلۆماتکاران و شیکارانی ڕۆژئاوای سنوردار کردۆ. کۆریدۆرەکانی تورکیا ئەمڕۆ ئەسپێکی ترۆجانین کە بە زمانی دیپلۆماسی و گەشەپێدان پۆشراوە.

کۆریدۆرەکانی تورکیا ئەمڕۆ ئەسپێکی ترۆجانین کە بە زمانی دیپلۆماسی و گەشەپێدان پۆشراوە.

بەڵام تورکیا پاژنەی ئاکیلیسی هەیە.ئەردۆغان سیاسەتمەدارێکی تاکتیکی درەوشاوە، بەڵام لە بنەڕەتدا پیاوێکی گەمژەیە کە پێشینەی زانستی ئەو زۆر لە خوار تەنانەت لە ئاستی پۆلی قوتابخانەی دەیخاتە خوارەوە. ئەو لە بنەڕەتدا چەقۆکێشێکی شکۆمەندی شەقامە کە نەیتوانیوە شایستەی نوخبەی تورکیا بێت. هەستی مێژووی ئەو لە مشتومڕدا وەستاوە نەک ڕاستی و بۆیە تێناگات کە پێداچوونەوەی مێژو دەتوانێت دژی تورکیا کار بکات.

بۆ نموونە کاریگەرترین ڕێگای دیپلۆماسی بۆ ڕەتکردنەوەی داواکارییەکانی ئەردۆغان بۆ پێداچوونەوە بە پەیماننامەی لۆزان کە ماوەی ١٠٠ ساڵە سنوورەکانی تورکیای مۆدێرن دامەزراند، بەکارهێنانی هەر پێداچوونەوەیەک بوو وەک ئامرازێک بۆ وەرگرتنەوەی ئەو خاکانەی یۆنان کە بە ناڕەوا لە دوای پاکتاوی نەتەوەیی لەدەستچوون.

 ئەردۆغان دەیەوێت پەیمانی لۆزان پووچەڵ بکاتەوە؟ باشە، ئەوا با ئیزمیر جارێکی تر ببێتە سمیرنا.

هەمان شت بۆ ئەرمینیاش ڕاستە. لە دوای شەڕی جیهانی یەکەمدا، سەرۆک وودرو ویڵسن، ژەنەڕاڵ جەیمس هاربۆردی ڕەانەی پەیوەندییەکانی ئەرمینیا-عوسمانی دوای جینۆسایدی ئەرمەنیەکان کرد، بەو چاوەیەوە لەسەر ئەگەری دامەزراندنی دەسەڵاتێک کە ئەمریکا بتوانێت هێزی پارێزەر بێت. ئەنجامەکەی ڕاپۆرتێکی گشتگیر بوو کە بەشێکی ئاماژەی بەوەدا کە مانەوەی ئەرمینیا پێویستی بە کۆریدۆرێکە بۆ دەریا. هاربۆرد ڕاست بوو و ئێستاش ڕاستە. ئەگەر تورکیا دەرگا بەڕووی کۆریدۆرەکاندا بکاتەوە، ئەوا ڕۆژئاوا دەبێ دەرگاکە بە لایەکی دیکەدا بکاتەوە. ئەرمینیا پێویستی بە ڕێڕەوێکە بۆ ئەوەی بتوانێت بژی. ترابزۆن (Trebizond) لە ڕووی مێژووییەوە ئەرمینیا بووە و نوێنەرایەتی هەڵبژاردنێکی لۆژیکی دەکات بۆ کۆتایی کۆریدۆر.

لە کاتێکدا ئەردۆغان کۆریدۆرەکان لە باوەش دەگرێت، کاتی ئەوە هاتووە ڕۆژئاوا جەخت لەسەر خۆی بکاتەوە بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵە مێژووییەکان. ئەردۆغان دەرگای کردەوە؛ ئەمریکا و فەرەنسا بەناودا بڕۆن.



سەرچاوە: 
Middle East Forum Observer




0

کوردەکان دەتوانن هاوبەشی جێی متمانە بن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پڕ لە گێژاودا
شانەدەر زێد لەکوردستان، سەرچاوەی مرۆڤایەتی
کرێکارانی رۆژهەڵات ماف هیچ، کاریشیان نیە
هێڵی ئاژاوە..چۆن نەیارانی ئەمریکا یەکدەگرن بۆ هەڵوەشاندنەوەی نەزمی جیهانی
کەیوان رەشووزادە لەدۆخێکی خراپی تەندروستیدا، لەمانگرتن لەخواردن بەردەوامە
ئەمیر کەریمی و پەیمان ڤیان وەکوو هاوسەرۆکی پژاک هەڵبژێردران