Weather widget for website

راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لەئێران بەرەو کاڕەساتی مرۆیی دەروات

23.04.2024 12:09:26
راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لەئێران بەرەو کاڕەساتی مرۆیی دەروات


وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لەسەر دۆخی مافی مرۆڤ رایگەیاند کە دۆخی مافی مرۆڤ لەئێران بەرەو خراپتربوون رۆیشتووەو پێشێڵکارییەکان زیادی کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لەراپۆرتەکەیدا کە باس لەدۆخی مافی مرۆڤ لە ١٩٨ وڵات دەکات، بە وردی باسی لە پێشێڵکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٣ دەکات و، تێیدا هاتووە کە کەرامەتی مرۆڤ لە ئێران ناپارێزرێت، ئازادییە مەدەنییەکان لەبەرچاو ناگیرێن، ئیمکانی بەشداری لە پرسە سیاسییەکان بۆ هاووڵاتیان نیەو حکومەتی ئێرانیش لەبەرامبەر هەموو ئەو پێشێڵکاریانەدا وەڵامی داخوازی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و رێکخراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکانیش ناداتەوە.

بەپێی ئەو راپۆرتە کە رۆژی دووشەممە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە دەکات کە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران بەرەو کارەساتێکی مرۆیی دەروات و، ژنان و کەمینەکان زۆرترین پێشێڵکاریان بەرامبەر دەکرێت.

لەراپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە کە ٧٨٩ کەس لە ساڵی رابردوو لە ئێران لەسێدارە دراون، ئەوەش دەریدەخات کە رێژە لەسێدارەدانەکان بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢، زیاتر لە ٣٧ لەسەد زیادیکردووە.

لەراپۆرتەکەدا هاتووە کە لەسێدارەدانەکان لەکاتێکدا جێبەجێ دەکرێن، کە هیچ دادگایەکی شەفاف و دادپەروەرانەش لە ئارادانیە و تەنانەت منداڵانیش بە تاوانی جیاواز لەسێدارە دەدرێن. زۆربەی سزاکانی لەسێدارەدانیش لە دادگاکانی ئینقلاب دەردەکرێن و تۆمەتبارەکانیش مافی هەبوونی پارێزەریشیان نیەو زۆربەی کاتیش دانپێدانانی زۆرەمڵێ و لەرێگەی ئەشکەنجەکردن لە بەندکراوەکان وەردەگیرێت.





0

کوردەکان دەتوانن هاوبەشی جێی متمانە بن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پڕ لە گێژاودا
شانەدەر زێد لەکوردستان، سەرچاوەی مرۆڤایەتی
کرێکارانی رۆژهەڵات ماف هیچ، کاریشیان نیە
هێڵی ئاژاوە..چۆن نەیارانی ئەمریکا یەکدەگرن بۆ هەڵوەشاندنەوەی نەزمی جیهانی
کەیوان رەشووزادە لەدۆخێکی خراپی تەندروستیدا، لەمانگرتن لەخواردن بەردەوامە
ئەمیر کەریمی و پەیمان ڤیان وەکوو هاوسەرۆکی پژاک هەڵبژێردران