Weather widget for website

سۆلین یوسف دەرهێنەری فیلمی "براوە بە"

21.04.2024 13:41:37
سۆلین یوسف دەرهێنەری فیلمی "براوە بە"

سۆلین یوسف دەرهێنەری فیلمی «Sieger sein » خەڵکی دەهۆک لە باشوری کوردستانە،
ڕۆژی جومعە ڕێکەوتی ١٩/٠٤  لە شاری کۆڵن فیلمەکەی لە سینما Cinenova نمایش کرا.
لە تەواوی ئەم ماوەی کە لە وڵاتی ئالمانیا من فیلمی ئاڵمانیم بینیوە دەتوانم بڵێم کە ئەمە چوارەمین جارە کە من فیلمێکم بە دڵ بووبێت کە لە وڵاتی ئاڵمان و بە زمانی ئالمانی ساز کرابێت.
چەن خاڵ لەو فیلمەدا زۆر سەرنجڕاکێش بوون:
- لەو فیلمەدا کورد و ژنی کورد وەک قوربانی نیشان نەئەدرا و بەقوەتترین ئەکتەری ئەو فیلمە کچێکی منداڵی کورد بوو کە پەیامێکی جیاوازتری پێ بوو و توانی لە ماوەیەکی کوردا ببێتە هەوێنی گۆڕانکاری لەو قوتابخانەی کە لێی بوو.
-لەو فیلمەدا زۆر بە جوانی تیشکی ئەخستە سەر کێشەی منداڵە بیانیەکان و تەنگ و چەلەمەکانی ئەوان کە چۆن ئەو سیستمەش ئەوان دەخاتە پەراوێز و دەبێ بە سەختی بجەنگن تا بتوانن تەنانەت لە  شتە ئاساییەکاندا هاوسەنگ لە گەڵ منداڵێکی ئالمانی بن.
-خاڵێکیتر کە جێگای سەرنج بوو تێڕوانینی بەعزە مامۆستایەک و بەعزە پۆلیسێک بوو کە چۆن بە هۆێ باگراوەندی ئەو منداڵانە بڕیاری یەکلاکەرەوە ئەدەن و قەزاوەت لە سەر ئەو منداڵانە دەکەن.
بێگومان سەرنجڕاکێشترین خاڵی بە قوەتی ئەو فیلمە لەوەدا بوو کە بەشێکی هەرە زۆری فیلمەکە ئەزمونێک بوو کە خاتوو سۆلین خۆی پیایدا تێپەڕ ببوو.
ئەو فیلمە نموونەیەکی جوانی لە ئەرزش و ئارمانەکانی بنەماڵەیەکی کوردی پێشان بینەر ئەدا و فیلمەکەی پڕ بوو لە سەمبوولی کوردستانی.
لە جیهانی ئەمڕۆدا فیلم یەکێک لە باشترین کەرەسەکانە بۆ نوێنەرایەتی کردنی نەتەوەیەک، بە تایبەت میللەتێک وەک میللەتی کورد کە بە درێژایی میژوو دەوڵەتە داگیرکەرەکان هەوڵی شەیتان سازیان لێ کردووە. لە کاتی دیتنی ئەو فیلمە بیرم لەوە دەکردەوە یانی بەم هەمووە هێز و حیزبە سیاسیە کە ئێمە هەمانە نەدەکرا فیلمێک لە سەر ئەنفال، لە سەر هەڵەبجە لە سەر قاڕنێ و قەڵاتان و جەزیرە و … دروست بکرایە ؟!
و زۆر شتیتریش.
لە کۆتایی زۆر خۆشحاڵ بووم کە کیژێکی کورد توانیویەتی ئەو هەمووە کۆسپ و کەندەی کە هاتۆتە بەر ڕێی ببڕێت و ئاوا سەرکەوتوو بێت.
پڕ بە دڵ دسخۆشی لە خاتوو سۆلین دەکەم و هیوادارم کە نموونەی زۆر بێت.
نەهیە خۆشکەلام



0

کوردەکان دەتوانن هاوبەشی جێی متمانە بن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پڕ لە گێژاودا
شانەدەر زێد لەکوردستان، سەرچاوەی مرۆڤایەتی
کرێکارانی رۆژهەڵات ماف هیچ، کاریشیان نیە
هێڵی ئاژاوە..چۆن نەیارانی ئەمریکا یەکدەگرن بۆ هەڵوەشاندنەوەی نەزمی جیهانی
کەیوان رەشووزادە لەدۆخێکی خراپی تەندروستیدا، لەمانگرتن لەخواردن بەردەوامە
ئەمیر کەریمی و پەیمان ڤیان وەکوو هاوسەرۆکی پژاک هەڵبژێردران