Weather widget for website

٢٠ رۆژە ژاکان باران بێسەروشوێنە

08.04.2024 20:17:27
٢٠ رۆژە ژاکان باران بێسەروشوێنە



زیاتر لە ٢٠ رۆژە ژاکان باران بەندکراوی سیاسی پێشوو  و چالاکوانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان چارەنووسی نادیارەو هەموو هەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانی هەواڵ و زانیارییەک لەسەر دۆخی ژاکان بێ ئەنجام ماوەتەوە.
حوسێن باقری ناسراو بە ژاکان باران بیست رۆژ بەر لەئێستا لەلایەن کەسێکەوە بەڵێنی ئەوەی پێدەدرێت کە لەرێگەی تورکیا بەرەو ئورووپای بەرێ دەکات، بەڵام لەو کاتەوە کە ژاکان لەگەڵ ئەو کەسە رۆیشتووە، تاکوو ئێستا بێسەروشوێنە. هەر زوو رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەراگەیاندراوێکدا نیگەرانی خۆی لە بێسەروشوێن بوونی ژاکان باران راگەیاند و، هەندێک وردەکاری لەسەر ئەو کەسەی ژاکانی لەگەڵ خۆی بردووە، بڵاوکردەوە. 

ئێستا دوای ٢٠ رۆژ لە بێسەروشوێن کرانی ژاکان باران زیندانی سیاسی پێشوو و چاڵاکوانی مافی مرۆڤ وئەندامی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو نیگەرانییەکان زۆرتریش بوونە، ماڵپەری هەنگاو لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەو هەڕەشانە کردووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران جگە لە ژاکان لە بەرێوەبەرانی ئەو رێکخراوەشی کردووە. لە راگەیاندراوەکەی هەنگاودا هاتووە:" لەنوێترین کردەوەکانی دەزگای ئەمنیی کۆماری ئیسلامیدا، چەندین ئەندامی لێژنەی بەرێوەبەرایەتی هەنگاو بریتی لە ئەرسەلان یارئەحمەدی و ژیلا موستەئجێر، دانیشتووی هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان، لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە بەشێوەی راستەوخۆ هەڕەشەی رفاندن و کوژرانیان لێکراوە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە هەنگاو لەم دواییانەدا لەسەر ئەگەری زۆری بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی یەک لە هاوکارەکانی خۆی بەناوی حوسێن باقری ناسراو بە ژاکان باران لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە راپۆرتی بڵاوکردبوویەوە. یەکێک لە کەسانی گوماناوی بە هاوکاری لەگەڵ سوپا لە پرۆژەی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی ژاکان باران، هەڕەشەی کوشتنی لە ئەرسەلان یارئەحمەدی، ژیلا موستەئجێر لە لێژنەی بەرێوەبەرایەتی هەنگاو و بنەماڵەکانیان لەنێو ئێرانی کردووەو گوتویەتی کە "بۆ کوشتنی ئێوە، لەنێو ئێران یان لە دەرەوە لە رێگەی هێزەکانی قودس و قەرارگای رەمەزانەوە هەوڵ دەدەم."

ژاکان باران یەکێک لە چالاکوانە دیارەکانی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستانە، کەپێشتریش لە خۆپێشاندانەکانی شۆرشی ژینا لەلایەن دادستانی پارێزگای ئیلام راستەوخۆ لە کەنالە تەلەفزیۆنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشەی کوشتن یان رفاندنی لێکرابوو. 


1

هێڵی ئاژاوە..چۆن نەیارانی ئەمریکا یەکدەگرن بۆ هەڵوەشاندنەوەی نەزمی جیهانی
کەیوان رەشووزادە لەدۆخێکی خراپی تەندروستیدا، لەمانگرتن لەخواردن بەردەوامە
ئەمیر کەریمی و پەیمان ڤیان وەکوو هاوسەرۆکی پژاک هەڵبژێردران
کۆریدۆرەکان، ئامرازەکانی ئیمپریالیزمی تورکیا
راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لەئێران بەرەو کاڕەساتی مرۆیی دەروات
سۆلین یوسف دەرهێنەری فیلمی "براوە بە"