Weather widget for website

سنە: سەردانی گڵکۆی شەهیدانی شۆرشی ژینا لە دوا پێنجشەممەی ساڵدا

15.03.2024 11:03:20
سنە: سەردانی گڵکۆی شەهیدانی شۆرشی ژینا لە دوا پێنجشەممەی ساڵدا

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە بنەماڵەی شەهیدانی شۆرشی ژینا سەردانی گڵکۆی شەهیدەکانیان کرد و هەر کامەیان بەشێوەیەک پەیمانیان لەگەڵ رێبازی گیان بەختکردووەکانیان نوێ کردەوە.
بەپێی زانیاریی و ئەو وێنەو ڤیدیۆیانەی تایبەت بۆ رۆژهەڵات نیوز نێردراون، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ٢٤-ی رەشەممە بنەماڵەی شەهیدانی شۆرشی ژینا سەردانی گڵکۆی گیان بەختکردووەکانیان کردووە. بەپێی نەریتێکی ساڵانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت لەشاری سنە هەموو دوا پێنجشەممەیەکی ساڵی کوردی هاووڵآتیان سەردانی گڵکۆی کەسوکاریان دەکەن. 

ئەمساڵ کەشی مەزارگەکان لە شاری سنە جیاواز بوو، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە سەرجەم بنەماڵەی شەهیدانی شۆرشی ژینا سەردانی گڵکۆی گیان بەختکردووەکانیان کرد، کەسوکاری ئەو شەهیدانە بە شێوازی جیاوازو بە سرودی شۆرشگێرانەو باوەربەخۆبوونێکی زۆرەوە پەیمانیان لەگەڵ شەهیدەکان نوێکردەوە. دوای سەردانیکردنی گڵگۆکانیان بەشێک لە هاووڵاتیانیش لەگەڵ بەدەستەوە گرتنی مەشخەڵی ئاگری نەورۆز دروشمیان بۆ وەبیرهێنانەوەی یادی شەهیدەکان وتەوە. مەشغەڵ بەدەستەکان ناوی یەک بە یەکی شەهیدەکانیان دەوتەوەو بە دەنگی بەرز دەیانوت: شەهیدان قارەمانن شەهیدی کوردستانن




0

رەئیسی داوای لە بارزانی کردووە، بەخێرایی رێککەوتنە ئەمنییەکە جێبەجێ بکەن
کوردەکان دەتوانن هاوبەشی جێی متمانە بن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پڕ لە گێژاودا
شانەدەر زێد لەکوردستان، سەرچاوەی مرۆڤایەتی
کرێکارانی رۆژهەڵات ماف هیچ، کاریشیان نیە
هێڵی ئاژاوە..چۆن نەیارانی ئەمریکا یەکدەگرن بۆ هەڵوەشاندنەوەی نەزمی جیهانی
کەیوان رەشووزادە لەدۆخێکی خراپی تەندروستیدا، لەمانگرتن لەخواردن بەردەوامە