Weather widget for website

زەینەب جەلالیان لە لۆمۆند: ئەو ھەموو زوڵمە دەبینم، چۆن پەشیمان ببمەوە؟

08.09.2023 21:29:27
زەینەب جەلالیان لە لۆمۆند: ئەو ھەموو زوڵمە دەبینم، چۆن پەشیمان ببمەوە؟

زەینەب جەلالیان بەندكراوی سیاسی كورد لەگەڵ چوار بەندكراوی سیاسی ژنی دیكە پەیامێكی جیا جیایان بۆ كۆبوونەوەی "بەندكراوانی سیاسی لەئێران و دەنگی بەھێز و لەسەرووی دیوارەكانی زوڵم" ناردووە، رۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسا دەقی پەیامەكانی ھەر چوار بەندكراوە سیاسییەكەی بڵاوكردووەتەوە.
زەینەب جەلالیان لە پەیامەكەیدا دەنووسێ:" من زەینەب جەڵالیانم، ژنێكی كوردم و ساڵانێكە لەناو زینداندا لەنزیكەوە سووكایەتی، تانەلێدان، ئەشكەنجەكردنی بەندكراوەكان دەبینم، لەھەمووشیان دژوارتر لەسێدارەدانیان دەبینم. گەلۆ ئازارێك لەوە گەورەتر ھەیە؟ لەگەڵ ئەوەش ئەو زاڵمانە داوام لێدەكەن، پەشیمان ببمەوە، باشە منێك كە ئەو ھەموو زوڵمەم بە چاوی خۆم دیتووە، چۆن پەشیمان ببمەوە؟"

3

رەئیسی داوای لە بارزانی کردووە، بەخێرایی رێککەوتنە ئەمنییەکە جێبەجێ بکەن
کوردەکان دەتوانن هاوبەشی جێی متمانە بن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پڕ لە گێژاودا
شانەدەر زێد لەکوردستان، سەرچاوەی مرۆڤایەتی
کرێکارانی رۆژهەڵات ماف هیچ، کاریشیان نیە
هێڵی ئاژاوە..چۆن نەیارانی ئەمریکا یەکدەگرن بۆ هەڵوەشاندنەوەی نەزمی جیهانی
کەیوان رەشووزادە لەدۆخێکی خراپی تەندروستیدا، لەمانگرتن لەخواردن بەردەوامە