24 . جۆزەردان . 2726
سەرەکیهەواڵڕاپۆرتوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژوو کولتووروەرزشکورتەهەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

پژاک: وەکوو مافی پاڕاستنی ڕەوا هێرشمان بۆ سەر سوپای پاسداران کرد

پژاک:  وەکوو مافی پاڕاستنی ڕەوا هێرشمان بۆ سەر سوپای پاسداران کرد
22 . جۆزەردان . 2726

یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) كە باڵی سەربازی پژاكە ڕایگەیاند، وەڵامی توندی هێرش و بۆردومانەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانیان لە ناوچەی مەریوان داوەتەوە و لەو ڕوبەڕوبونەوانەی كە لە 7ـی ئەم مانەگەوە دەستیپێکردوە، ژمارەیەک لە هێزەکانی سوپای پاسداران کوژراو و بریندار بون، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بە شەڕڤانان بگات.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە لە ڕێککەوتی 7ـی حوزەیرانەوە سوپای پاسدارانی ئێران لە ناوچەی مەریوان دەستیان بە جموجۆڵی سەربازی کردوە. بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، هێزەکانی سوپای پاسداران بە چەکی قورس، لەوانە تۆپ و هاوەن، دەستیان بە بۆردومانکردنی ئەو ناوچانە کردوە کە هێزەکانی یەرەکەی لێ جێگیرن.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتوە، کە لە چوارچێوەی مافی پاراستنی ڕەوادا، هێزەکانی یەرەکە وەڵامی هێرشەکانی سوپای پاسدارانیان داوەتەوە و ڕوبەڕویان بونەتەوە. یەرەکە جەختی کردەوە کە لەم پێکدادانانەدا زیانی گیانی (کوشتن و برینداربون) لە ڕیزەکانی ئێران هەیە، لە کاتێکدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی یەرەکە نەکەوتوە.