4 . جۆزەردان . 2726
سەرەکیهەواڵڕاپۆرتوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژوو کولتووروەرزشکورتەهەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

لە سەقز هێرشی چەکداری کرایە سەر کانگایەک

لە سەقز هێرشی چەکداری کرایە سەر کانگایەک
30 . گوڵان . 2726

ژمارەیەک چەکداری نەناسراو، هێرشیان کردە سەر کانگایەکی شاری سەقز و ژمارەیەک بارهەڵگر و ئامێریان ئاگر تێبەردا.


 بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە رۆژهەڵات نیوز، شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە گروپێکی چەکداری نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر کانگای «مێرگە نەقشینە»ی شاری سەقز. چەکدارەکان هاوکات لەگەڵ تەقەکردن لە بەرێوەبەرو ئەو کەسانەی کاریان لێکردووە، هاوکات ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی باڕهەڵگر و ئامێری قورسی ناو کانگاکەیان ئاگڕ تێبەرداوە. 


رۆژهەڵات نیوز زانیویەتی چەکدارەکان گروپێکی پێنج کەسی بوونە و دوای هێرشەکە شوێنی رووداوەکەیان جێهێشتووە. هاوکات بێڵێکی میکانیکی، ئامێرێکی مایڵێر، گریدەرێک و پێنج کانێکسیان ئاگر تێبەرداوە. 


پێشتریش بەتایبەت لەساڵی رابردوو رووداوی هاوشێوە لە کانگای قوڵقوڵەی سەقز روویداوە، سەرەتا نیروی ئینتزامی رژێم لە سەقز باسی لەوە کردووە کە بە ئەگەری زۆر چەکدارەکان پژاک بوونەو چوار ئۆتۆمبێلیشیان پێ بووە. 


بەڵام تاکوو ئێستا هیج‌ گروپ و لایەنێک ئەو هێرشەیان نەگرتووەتە ئەستۆ. بەڵام لە ماوەی رابردوودا هاووڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە چەندین ناوچە و بەتایبەت لە سەقز نارەزایی خۆیان بە شێوەی جۆراوجۆر لەهەمبەر بە تاڵانبردنی سەرچاوە ژێرزەوییەکانی کوردستان دەربڕیوە، هاوکات ژینگەپارێزانیش سەبارەت بە کاری کانگاکانی زێر لە سەقز و دەورووبەری هۆشداریان دابوو.