4 . جۆزەردان . 2726
سەرەکیهەواڵڕاپۆرتوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژوو کولتووروەرزشکورتەهەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

لە سنە رژێم درۆی لەگەڵ خەڵک کردووە

لە سنە رژێم درۆی لەگەڵ خەڵک کردووە
22 . گوڵان . 2726

رژێمی ئێران لە شاری سنە، خەڵکیان بە بانگەشەی پیاسەی بنەماڵەکان بردووەتە ئاویەر، بەڵام لەوێ بانگەشەی حکومەتی کراوە.

ئەمرۆ سێشەممە ٢٢ی بانەمەڕ، چاڵاکییەکی وەرزشی و خێزانی لە ئاویەری سنە بەرێوەچوو، ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی شار بەشداربوون، بەڵام بەپێی بەدواداچوونەکانی رۆژهەڵات نیوز، بانگەشەکەرەکانی ئەو چاڵاکییە فێڵیان لە هاووڵاتیان کردووە.

شایەتحالێک بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند، چەند رۆژێک بوو لە رێگەی میدیا حکومەتییەکان، ژمارەیەک باشگای وەرزشی و موجتەمەعی فەرهەنگی و هونەری شار بانگەواز بۆ گردبوونەوەیەک لە ئاویەری سنە کراوە. ناوی چاڵاکییەکەش (پیادەروی و خانوادە) بووە. بەشێک لە هاووڵاتیانی ئاسایی شاری سنە بەشداری لەو چاڵاکییە دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو شایەتحاڵە، کاتێک هاووڵاتیان دەچنە ئاویەر دەبینن، ئەوەی لەوێ روودەدات لەگەڵ ئەوەی بانگەشەی بۆ کراوە، زۆر جیاوازە. ناوی چاڵاکییەکە لە (پیادەروی و خانوادە) گۆراوە، بە ساڵرۆژی سەردانی عەلی خامنەیی بۆ شاری سنەو پیادەرەویکردنی خامنەای لە ئاویەر. بەشێکی بەرچاو لە هاووڵاتیان لە داوێنی ئاویەر کاتێک کەشی چاڵاکییەکە دەبینن و هەست دەکەن پێچەوانەی بانگەشەکەیە کە پێشتر بۆی کراوە، دەگەرێنەوەو بەشداری ناکەن.