21 . ڕەشەمە . 2725
سەرەکیهەواڵڕاپۆرتوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژوو کولتووروەرزشکورتەهەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

رۆیتێرز: ئەمریکا چەند جار پەیوەندی بە لایەنەکانی رۆژهەڵات کردووە

رۆیتێرز: ئەمریکا چەند جار پەیوەندی بە لایەنەکانی رۆژهەڵات کردووە
15 . ڕەشەمە . 2725

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا بە رۆیتێرزی گوتووە، ئەگەر کوردەکانی ئێران هێرش بۆ سەر ئێران بکەن، ئەو پشتیوانی لێدەکات و بەکارێکی ناوازەش ناوی دەبات.

هەواڵدەری رۆیتێرز رۆژی پێنجشەممە چەند پرسیارێکی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆککۆماری ئەمریکا کرد، لە وەڵامی یەکێک لە پرسیارەکان سەبارەت بە حیزب و پێشمەرگەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ترەمپ رایگەیاند، ئەوان ئەگەر هێرشی سەر زەوی بۆ سەر ئێران بکەن، پشتیوانی لێدەکات و ئەوەش بە کارێکی ناوازە ناودەبات.

سێ سەرچاوەی ئاگادار بە رۆیتێرزیان راگەیاندووە، لە چەند رۆژی رابردوودا لایەنە سیاسییە کوردییەکان و ئەمریکا سەبارەت بە ئەگەری هێرشی سەر زەوی بۆ ئێران گفتوگۆیان کردووە. ئەو سەرچاوانە ئاشکراشیان کردووە، هێزێکی چەکداری کە لەسەر سنوورن، لەئێستادا سەرقاڵی راهێنان کردنن و دەیانهەوێ بۆ هەر ئەگەرێک ئامادە بن.
ئەمرۆ رۆژی هەفتەمی شەڕی ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێرانە، ئەمرۆش فرۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل سەدان بنکەی سەربازی و ئەمنیی و ئینتزامی رژێمی ئێرانیان لە زۆربەی شاڕەکانی ئەو وڵاتەو رۆژهەڵاتی کوردستان کردووەتە ئامانج.

پیت هگێست، وەزیری شەڕی ئەمریکا و برێد کوپەر فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست رایانگەیاندووە، چەک و تەقەمەنی پێویستیان بۆ کاتێکی نادیار لەبەر دەستە، بۆ ئەوەی لەهێرشەکانیان بۆ سەر ئێران بەردەوام بن.
هاوکات برێت کوپەر فەرماندەیی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست ئاشکرایکردووە، لە سەرەتای شەڕەکە تاکوو ئێستا هێرشی مووشەکی باڵستیکی ئێران ٩٠ لەسەد و هێرشی درۆنەکانی ئەو وڵاتەش ٨٠ لەسەد کەمیکردووە.