9 . ڕێبەندان . 2725
سەرەکیهەواڵوتاروتووێژھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژووکەڵتوورسپۆرتکورتە هەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان دەستبەکاربوویەوە

کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان دەستبەکاربوویەوە
4 . ڕێبەندان . 2725

بنچینەکانی کورد و چەند وتارێکی کورد ناسی
ڤلادیمێر مینۆرسکی وەرگێر نەجاتی عەبدوڵا
نرخ: 14,65 €
بەردەستە: 1,00

کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا دەستبەکاربوونەوەی خۆی راگەیاندووەتەوەو دەڵێن ئامانجیان بوژانەوەی ئیرادەی نەتەوەیی و دامەزراوە سازیی ستراتیژییە.

دەقی راگەیاندراوەکە:
هاونیشتمانیانی کوردستان! تێکۆشەرانی ڕێگای سەروەری و ئازادی!
نەتەوەی کورد وەک نەتەوەیەکی خاوەن مێژوو لە دڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، سەدەیەک زیاترە لەژێر سایەی داگیرکاری و دابەشکارییەکی دەستکرددا دەشێلدرێت. نەتەوەیەک کە هەست بە بوونی خۆی بکات، بەڵام هەوڵی وەدەرخستنی ئەو بوونە کۆییەی خۆی نەدات، لەڕاستیدا بڕیار لەسەر بندەست مانەوەی خۆی دەدات. بڕیارێک کە لێکەوتەی نەبوونی ئیرادەی بڕیاردانی کۆییە. نەتەوەیەک بەبێ پاوان، بەبێ ئیرادەی سیاسیی کارا و بەبێ نەزمی چالاکی یاسایی بە بەرینایی سنوورەکانی، هەمیشە لەبەردەم هەڕەشەی توونابووندایە.
کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان کە لە ساڵی ١٩٨٥دا وەک دەفرێکی نەتەوەیی بۆ کۆکردنەوەی تواناکان و یەکخستنی گوتاری سیاسی دامەزرا، لە مێژووی خۆیدا وێستگەی گرنگی بڕیوە. هەرچەندە لە دوای ساڵی ٢٠١٠ـەوە چالاکییەکانی ڕوویان لە سستی کرد، بەڵام پێویستیی مێژوویی بۆ هەبوونی “دامەزراوەی دایک” هەرگیز کۆتایی نەهاتووە. ئەمڕۆ نەوەیەکی نوێ لە ستراتیژیست و نیشتمانپەروەرانی کوردستان، بە ئیرادەیەکی پۆڵایین و بە دیدگایەکی نوێوە، دەسبەکاربوونەوەی کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان (KNC) ڕادەگەیێنن.

ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم دەسبەکاربوونەوەیە:
بوژانەوەی ئیرادەی نەتەوەیی: گۆڕینی عەقڵییەتی “کەمینەی ستەملێکراو” بۆ عەقڵییەتی “نەتەوەی خاوەن خاک و سەروەری”.
دامەزراوەسازیی ستراتیژی: کارکردن لەسەر بنەمای دەستووری کوردستان بۆ ڕێکخستنی پەیوەندییە نەتەوەییەکان لە ناوخۆ و لە دەرەوە.
داڕشتنی گوتاری یەکگرتوو: تێپەڕاندنی پەرتەوازەیی سیاسی و کۆکردنەوەی هەموو تواناکان لەناو دەفری بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەییدا.
ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکاری: ڕزگارکردنی کوردستان لە دۆخی داگیرکراوی و تێکۆشان لەپێناوی ئامانجی بەرزی سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان.
کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان، ژوورێکە بۆ بیرکردنەوە و بڕیاردانی نەتەوەیی و کار بۆ قۆناغی گواستنەوە بەرەو سەربەخۆیی و سەروەری دەکات. ئێمە لە ڕێگەی دامەزراندنی ئۆرگانی پسپۆڕ و تیمی لێهاتوو لەسەر بنەمای شایستەسالاری، هەموو کایە ستراتیژییەکانی کورد لە ژێرخانی یاسایی، دیپلۆماسی و دارایی ڕێک دەخەینەوە. ئامانجی ئێمە گۆڕینی وزەی پەرتەوازەی ناوخۆ و تاراوگەیە بۆ هێزێکی دامەزراوەیی کە پاشکۆیەتیی سیاسی ڕەت بکاتەوە و شوناسی نەتەوەیی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا وەک وڵاتێکی خاوەن ئیرادە بچەسپێنێت.
کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان خۆی لە بەرانبەر هیچ حیزب، ڕێکخراوە و دامودەزگایەکی هەیی لە هیچ شوێنێکی کوردستان پێناسە ناکات، بەڵکوو خۆی وەک دەفرێکی هاوکاری و هاوپشتیی کوردستانی لەسەر بنەمای کوردستانیبوون ڕادەگەیەنێت.
بەو بۆنەیەوە داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان، ڕێکخراوە بچووک و گەورە مافی مرۆڤی، کلتووری و کۆمەڵایەتییەکان، ڕوناکبیران و دڵسۆزانی سەرتاسەری کوردستان و دیاسپۆرا دەکەین کە لەم کاروانە نوێیەدا هاوکار و پشتیوان بن. سەرکەوتنی ئێمە لە یەکگرتوویی و دامەزراوەییبوونی ئێمەدایە.
بژی کوردستان، بژی سەروەری و سەربەخۆیی
کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان (KNC)
٢٢ی جانیواری ٢٠٢٦
٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٦