23 . خەزەڵوەر . 2725
مالەوەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techفرۆشگەسەبەتە 0

تەنیا ١٥ کورد لە کانگای زێری زەرشۆران کار دەکەن

تەنیا ١٥ کورد لە کانگای زێری زەرشۆران کار دەکەن
22 . خەزەڵوەر . 2725

کورد و ڕۆژە ڕەشەکانی شەری یەکەمی جیهانی
موحسین جەڵدیانی
Preis: 17,80 €
Verfügbar: 1,00

لە کانگای زێری زەرشۆرانی پارێزگای ئورمییەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەکۆی نزیکەی ١٧٠٠ کرێکارو کارمەند تەنیا ١٥ هاووڵاتی کورد کار دەکەن.

رۆژی پێنجشەممە ٢١ی خەزەڵوەر ژمارەیەک کرێکارو کارمەندی کانگای زەرشۆران لە تیکاپ (تیکان تەپە)ی پارێزگای ئورمییە، بەهۆی دواکەوتنی موچەی مانگانەو ئەو ئیمتیازاتەی بەڵێنیان پێدرابوو، مانگرتنیان راگەیاند و وەکوو نارەزایی دەربرین نەچوونە سەر کارەکانیان و لەبەردەم ئیدارەی کانگاکە کۆبوونەوە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی رۆژهەڵات نیوز، ١٢٠٠ کرێکارو کارمەند لە ئێستادا لەو کانگایە کار دەکەن، لەگەڵ دەستبەکاربوونی فازی دووەمی کانگاکە رێژەی کرێکارەکانی بۆ ١٥٠٠ کەس بەرزدەبێتەوەو بە لەبەرچاوگرتنی کرێکاری وەرزیش لەهەندێک وەرزدا ژمارەی کرێکارەکانی دەگاتە نزیکەی ١٧٠٠ کەسیش.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کانگای زەرشۆران بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند، لە کۆی هەموو ئەو کرێکارو کارمەندانە تەنیا ١٥ هاووڵاتی کورد گرێبەستی هەمیشەییان بۆ کراوەو لەو کانگایەدا کار دەکەن. هاوکات لەکۆی زیاتر لە ١٠٠ تەکنیسییەن و ئەندازیار تەنیا ٢ تەکنیسییەنی کورد بە گرێبەستی فەرمی لە کانگای زەرشۆران کار دەکەن.

کانگای زێری زەرشۆران لە نزیک شاری تیکاب (تیکان تەپە) لە پارێزگای ئورمییەی رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە. یەکێک لە گەورەترین کانگاکانی کوردستان و بگرە ناوچەشە. ٤ ملیۆن تۆن کانە بەردەی زێر بە عەیاری ٥ پۆینت حەوتی هەیە. هاوکات نزیکەی ١٠٠ ملیۆن تۆن زێری بە عەیاری نێوەنجی 5ppm هەیە.