23 . سەرماوەز . 2725
سەرەکیهەواڵوتاروتووێژھێدلاینRoj- TechShopCat 0Kontakt

پرۆژەی ترەمپ بۆ غەزەی بێ حەماس پەسەند کرا

پرۆژەی ترەمپ بۆ غەزەی بێ حەماس پەسەند کرا
8 . ڕەزبەر . 2725

بێ ئەوەی هەستی پێ بکەین، تاریک داهات!
دانا ڕەئووف
Preis: 7,51 €
verfügbar: 1,00

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرۆژەی پێشنیارکراوی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەزەی قبووڵکردووە.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٨ی رەزبەڕ دۆناڵد ترەمپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەکۆشکی سپی کۆبوویەوەو دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پرۆژەی پێشنیارکراوی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەزەیان راگەیاند. نەتانیاهۆ رایگەیاند، ئەوان پرۆژەکەی ترەمپ قبووڵ دەکەن و پێشیوابوو هەوڵێکی جیدییە بۆ کۆتایی هێنان بەو دۆخە.

پرۆژەکە ٢٠ خاڵ لەخۆی دەگرێت، گرنگترین بەشەکانی بریتین لە: راگەیاندنی ئاگڕبەستی بەپەلە، ئازادکردنی بەدیل گیراوەکانی ئیسرائیل لەبەرامبەر سەدان بەندکراوی فەڵەستینی، پاشەکشێی قۆناغ بەقۆناغی سوپای ئیسرائیل، چەککردنی تەواوی حەماس و دروستکردنی دەوڵەتێکی راگوزەر بە بەشداری تەکنۆکراتە فەڵەستینییەکان لەژێر سەرپرشتی دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی. بەپێی ئەو پرۆژەیە، حەماس هیچ رۆڵێکی لە ئیدارەدانی غەزە نابێت لەبەرامبەردا ئیسرائیلیش واز لە دەستبەسەرداگرتنی غەزە یان هەوڵدان بۆ لکاندنی بە ئیسرائیل دەهێنێت.

تاکوو ئێستا لایەنی حەماس هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە، بەڵام بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەوە بە هەنگاوێکی بوێرانە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕەکە دەزانێت، هەر چوار وڵاتی ئاڵمان، فەرەنسا، بەریتانیا و تەنانەت تورکیاش پێشوازیان لەو پرۆژەیە کردووە.


DeutschKurdî (Sorani)EnglishFrançaisItalianoTürkçeفارسیالعربية