24 . خەرمانان . 2725
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

موساد: ئاگاداری شوێنی ٤٠٠ کیلۆ یۆرانیۆمەکەین

موساد: ئاگاداری شوێنی ٤٠٠ کیلۆ یۆرانیۆمەکەین
24 . خەرمانان . 2725

رۆژنامەی ئیسرائیلی ئۆرشەلیم پۆست لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل ناسراو بە موساد لە شوێنی راگرتنی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران ئاگادارەو دڵنیاییە یۆرانیۆمەکە لەناو نەچووە.

رۆژی یەکشەممە رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوەو تێیدا ئاشکرایکردووە موساد ئاگاداری ئەو شوێنەیە کە یۆرانیۆمی پیتێندراوی سەرو ٦٠ لەسەدی ئێرانی تێدا حەشاردراوە. رۆژنامەکە لەسەر زاری سەرچاوەیەکی هەواڵگری ئاشکرایکردووە، موساد شوێنی یۆرانیۆمەکە پێدەزانێت و سوپای ئیسرائیلیش دەتوانێ ئەگەر بەپێویستی بزانێ هێرشی بکاتە سەر.

لە راپۆرتەکەی ئۆرشەلیم پۆست-داهاتووە، تاران دەیهەوێ ئەو رێژە یۆرانیۆمە بۆ بەرەوپێش بردنی پرۆژە ئەتۆمییەکەی کەڵک وەربگرێت. هەربۆیە موساد هەتا ئەو کاتەی پشکێنەرانی ئەژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەستیان پێ رادەگات، خۆیان چاودێری ئەو شوێنە دەکەن.

لە شەڕی دوازدە رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل، بنکە ئەتۆمییەکانی نەتەنز، فۆردۆ و ئیسفەهان کرانە ئامانج و چەندین ناوەندی دیکەی توێژینەوەی ئەتۆمی ئێران زیانی جیدیان بەرکەوت. لەگەڵ ئەوەی فڕۆکەکانی بی ٢-ی ئەمریکا راستەوخۆ لە هێرش بۆ سەر فۆردۆ بەشدار بوون، بەڵام لەگەڵ ئەوەش چارەنووسی سەرو ٤٠٠ کیلۆ یۆرانیۆمی پێتێندراو بە رێژەی ٦٠ لەسەد نادیار بوو. ئێستا موساد دەڵێ لە شوێنەکەی ئاگادارەو بە شێوازی خۆیان چاودێری دەکەن.