23 . خەرمانان . 2725
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

ترەمپ دوا هۆشداری بە حەماس دا

ترەمپ دوا هۆشداری بە حەماس دا
17 . خەرمانان . 2725

سەرۆککۆماری ئەمریکا دوایین هۆشداری بە حەماس داوەو دەڵێ ئیسرائیل داوای ئەوانی قبووڵ کردووەو ئێستا بۆ ئازادکردنی بارمتەکان چاوەرێی وەڵامی حەماس دەکات.

رۆژی یەکشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆککۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ئازادکردنی بارمتەکانی ئیسرائیل رایگەیاند، تەلەڤیڤ پێشنیاری واشنتن-ی قبووڵ کردووەو ئێستا چاوەرێی وەڵامی حەماس دەکەن، ترەمپ هۆشدارییەکی تووندی بە حەماس داوە، ئەگەر داواکە قبووڵ نەکات.

ترەمپ نووسیویەتی:"ئیسرائیل مەرجەکانی منی قبووڵکردووە، کاتی ئەوەیە حەماسیش قبووڵی بکات. سەبارەت بە قبووڵ نەکردنی داواکەم هۆشداری بە حەماس دەدەم، ئەوە دوا ئاگادارکردنەوەیە!"

دوای پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ، ییسرائیل گاتز وەزیری بەرگڕی ئیسرائیل، لە پەیامێکدا داوای لە چەکدارانی حەماس کرد، چەکەکانیان دابنێن و بارمتەکانیش ئازاد بکەن. گاتز بەتووندی هەڕەشەی کردووەو دەڵێ‌ ئەگەر ئەو کارە نەکەن، غەزە تەختی سەر زەوی دەکەن.

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل رۆژی شەممە بەشێک لە وردەکارییەکانی پلانی نوێی سەرۆککۆماری ئەمریکای بۆ ئاگربەست لە غەزە ئاشکرا کرد. بەپێی پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ لەرۆژی یەکەمدا حەماس دەبێ سەرجەم ٤٨ بارمتەکان ئازاد بکات، لەبەرامبەردا ئیسرائیل چەندین هەزار بەندکراوی فەڵەستینی ئازاد دەکات، دوایی لە بەردەوامی گفتوگۆکاندا پرۆژەیەک بۆ ئاگربەست لە غەزە ئامادە دەکرێت.