14 . خەرمانان . 2725
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

ناکۆکیی ئێران و وڵاتانی عەرەبی لەسەر دووڕگەکان

ناکۆکیی ئێران و وڵاتانی عەرەبی لەسەر دووڕگەکان
11 . خەرمانان . 2725

شۆرای هاریکاری وڵاتانی عەرەبی کەنداو جارێکیتر داوای دووڕگەکانیان لەئێران کردەوەو لایەنی ئێرانیش دەڵێ بەشێکی دانەبڕاوی وڵاتەکەیانەو بەهیچ شێوەیەک وازیان لێ‌ ناهێنن.

ئەو شۆرایە لە سەدوشەستەمین کۆبوونەوەی خۆیان لە وڵاتی کوێت داوایان لە ئێران کردووە، کۆتایی بە داگیرکردنی دوورگەکانی تونبی بگەورە، تونبی بچووک و ئەبووموسا بهێنێت.

وڵاتانی عەرەبی دەڵێن ئەو دووڕگانە هی ئیماراتن و ئێران داگیری کردوون.
هاوکات وڵاتانی عەرەبی کەنداو هەر لەو راگەیاندڕاوەدا رایانگەیاندووە کێڵگەی گازی "ئەڵدەرە" کە لایەنی ئێرانی بە "میدانی گازی ارش" ناوی دەبات، هی عەرەبستان و ئیماراتەو ئێران هیچ مافێکی بەسەرییەوە نیە. لەکاتێکدا تاران ئەو مەیدانی گازییە بە هاوبەش دەزانێت.

لەبەرامبەردا رۆژی دووشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیاندڕاوێکدا بەتووندی رەتیکردووەتەوە کە واز لە سێ دووڕگەکە بهێنن و بە بەشێکی دانەبڕاوی ئێران ناوی هێناون. هاوکات سەبارەت بە کێڵگەی گازی ئەڵدەرەش ئێران دەڵێ ئەو شوێنە هاوبەشی نێوان ئێران، قەتەرەو وازی لێ ناهێنن.