19 . پووشپەڕ . 2725
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

پێنج بەندکراوی کورد سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا

پێنج بەندکراوی کورد سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا
16 . پووشپەڕ . 2725

پێنج بەندکراوی کوردی خەڵکی شاری بۆکان بەهۆی بەشداریان لە شۆرشی ژینا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراو حوکمەکەش بەپارێزەرەکانیان راگەیاندراوە.

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە رۆژهەڵات نیوز، سەر لەبەیانی رۆژی دووشەممە سزای لەسێدارەدان بەسەر هەر یەکە لە رزگار بابامیری، تەیفوور سەلیمی بابامیری، سۆران قاسمی، پێژمان سوڵتان و کاوە ساڵحی-دا سەپێندرا. لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئورمییە بە تۆمەتی بەغی و موحاربە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاندوون و بەتۆمەتی ئەندامییەتی لە گروپی تیرۆریستییەکانیش هەر یەکە سزای ١٥ ساڵ بەندکراوی بەسەردا سەپاندوون.

هاوکات ماڵپەری هەنگاو بۆ پرسی مافی مرۆڤ ئاشکرایکردووە، هەر یەک لە سۆران قاسمی، کاوە ساڵحی و پژمان سوڵتانی بە سێ جار سزای سێدارە، ڕزگار بابامیری بە دوو جار سزای سێدارە و تەیفوور سەلیمی بابامیری کە ئێستا بە بارمتەی پێنج ملیاری ئازاد کراوە بە جارێک سزای سێدارە مەحکووم کراون.
رۆژی شەممە ژینۆ بابامیری کچی رزگار بابامیری بەرۆژهەڵات نیوزی راگەیاندبوو کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەر باوکیدا سەپاندووە، بەوتەی ژینۆ پرۆسەی دادگاییکردنەکە بەپەلەو ناڕوون و بەبێ بەڵگەی پێویست بووەو زۆربەی ئەو تۆمەتانەی کە لەباوکی دراون، بەڵگەی سەڵماندنیان نیە. بەڵام بەبۆچوونی ژینۆ بابامیری سەپاندنی ئەو سزایانە پەیوەندی بەو دۆخەی ئێستای ئێران هەیەو کۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێ لەدوای هێرشی ئیسرائیل خەڵک بترسێنێت و کەشێکی ترس و تۆقاندن دروستبکات.