9 . ڕێبەندان . 2725
سەرەکیهەواڵوتاروتووێژھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژووکەڵتوورسپۆرتکورتە هەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

گیان لەدەستدانی دوو هاوسەری خەڵکی جوانرۆ بەهۆی نەبوونی کارەبا

گیان لەدەستدانی دوو هاوسەری خەڵکی جوانرۆ بەهۆی نەبوونی کارەبا
12 . پووشپەڕ . 2725

دوایین وێستگە
دانا ڕەێووف
نرخ: 9,51 €
بەردەستە: 1,00

شەوی سێشەممە لەشاری جوانرۆی رۆژهەڵاتی کوردستان ژن و پیاوێکی گەنج کە تازە ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێنابوو، گیانیان لەدەستدا. بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز زانیار مورادی و کیمیا شەمسی لە ئۆتۆمبیلەکەیاندا گیانیان لەدەستداوە.

شەوی رابردوو بەهۆی پچرانی کارەبا و گەرمایەکی زۆر ئەو دوو هاوسەرە ناچار دەبن، بچنە پارکینگی ماڵەکەیان و لەناو ئۆتۆمبیلەکەیاندا بخەون. ئەوان ئۆتۆمبێلەکەیان پێدەکەن و ساردکەرەوەکەش هەڵدەکەن و خەویان لێدەکەوێت. بەداخەوە هەردووکیان بەهۆی مۆنۆئۆکسیدی کاربۆنی ئیگزۆز کە گەراوەتەوە ناو ئۆتۆمبیلەکە گیان لەدەست دەدەن.