شەوی سێشەممە لەشاری جوانرۆی رۆژهەڵاتی کوردستان ژن و پیاوێکی گەنج کە تازە ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێنابوو، گیانیان لەدەستدا. بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز زانیار مورادی و کیمیا شەمسی لە ئۆتۆمبیلەکەیاندا گیانیان لەدەستداوە. شەوی رابردوو بەهۆی پچرانی کارەبا و گەرمایەکی زۆر ئەو دوو هاوسەرە ناچار دەبن، بچنە پارکینگی ماڵەکەیان و لەناو ئۆتۆمبیلەکەیاندا بخەون. ئەوان ئۆتۆمبێلەکەیان پێدەکەن و ساردکەرەوەکەش هەڵدەکەن و خەویان لێدەکەوێت. بەداخەوە هەردووکیان بەهۆی مۆنۆئۆکسیدی کاربۆنی ئیگزۆز کە گەراوەتەوە ناو ئۆتۆمبیلەکە گیان لەدەست دەدەن.