ئەمرۆ چوارشەممە دکتور ئەحمەد محەمەد پوور توێژەری دیاری کورد وەکوو سەرۆکی دێپارتمانی کۆمەڵناسی زانکۆی بێنتلی ئەمریکا دیاریکرا. دکتور ئەحمەد لەدایکبووی شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستانە. بڕوانامەی دکتورای کۆمەڵناسی لە زانکۆی شیراز و دکتورای مرۆڤناسی لە زانکۆی ماساچۆستی ئەمریکا وەرگرتووە. دکتور محەمەدپوور زیاتر لە دوو دەیە توێژینەوەی لەزانکۆی بوعەلی سینای هەمەدان و زانکۆی سەڵاحەدینی هەولێر، زانکۆی وێندریبڵ، زانکی ماساچۆست و زانکۆی ئاڵابامای کردووە. دکتور ئەحمەد نووسەری کتێبی مێتۆدۆلۆژی لە ساڵی ٢٠١٠، سیاسەتەکانی میتۆد لەساڵی ٢٠١٥ و مێژوو بە گێرانەوەی فەڵسەفە لەساڵی ٢٠١٨-یە. دەیان وتاری زانستیشی بە زمانەکانی ئینگلیزی، فارسی و کوردی لە ژورناڵە بەناوبانگەکانی جیهان بڵاوکردووەتەوە. دکتور محەمەدپوور لەساڵەکانی ١٩٩٩ هەتا ٢٠١٢ بەشێوەی مەیدانی لە شارەکانی سەردەشت، بانە، مەهاباد، مەریوان و هەورامان توێژینەوەی کردووەو تێزی دکتوراکەی لەسەر گۆرانکاری و پێشڤەچوونە کۆمەڵایەتییەکان لە هەورامان بووەو تێزێکی دیکەی دکتۆراشی سەبارەت بە کۆڵبەری لەکوردستان بووە. توێژینەوەکانی ئەم دوایانەی دکتور محەمەدپوور لەسەر کۆلۆنیالیزمی ناوخۆم بەکەمینەکردنی نەتەوەکان و سیاسەتی دژە گەشە لە ئێران بۆ سەر کوردستان بووەو وتارەکانیشی لەژورناڵە دیارەکانی جیهانی بڵاوکردووەتەوە.