10 . پووشپەڕ . 2725
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرزترین ئاستدا کۆبوونەوە

حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرزترین ئاستدا کۆبوونەوە
6 . پووشپەڕ . 2725

بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز لە دوو رۆژی رابردوودا نوێنەری ٧ حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرزترین ئاستدا کۆبوونەوەو باسی یەکریزی و دۆخی ئێستای ناوچە، ئێران و کوردستانیان تاووتوێ کرد.

رۆژهەڵات نیوز زانیویەتی هەندێک لە حیزبەکان لەئاستی کەسی یەکەم بەشدار بوونەو دوو لایەنیش بەهۆی ئەوەی کەسی یەکەمیان لەشوێنی دیکە بووە، لەئاستی دەفتەری سیاسیی بەشدار بوونە.

لەکۆبوونەوەی ٧ لایەنی رۆژهەڵاتی کوردستان باس لە میکانیزمەکانی دروستکردنی یەکریزی لە ماوەیەکی کەمدا کراوە، هاوکات لایەنەکان تێگەیشتنی خۆیان لە دۆخی ئێستا باسکردووە، بۆ ئەوەی بتوانن بگەنە تێگەیشتنێکی هاوبەش بۆ باردوخۆی ئێستا و داهاتوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رۆژهەڵات نیوزی وت، کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن، بڕیاریشە وەفدی هاوبەش بۆ ساغبوونەوە لە سەر رەشنووسێک بۆ دروستکردنی ناوەندێکی هاوبەش پێکبهێنن.