30 . جۆزەردان . 2725
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

ئەگەری بەشداری ئەمریکا لە شەڕ دژی ئێران، زیاتر دەبێت

ئەگەری بەشداری ئەمریکا لە شەڕ دژی ئێران، زیاتر دەبێت
28 . جۆزەردان . 2725

سەرچاوەکان: رۆیتێرز- ئەکسیوس

لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو چەندین لێدوان لە لایەنە ئەمریکایی و ئیسرائیلییەکان دراون کە ئەگەری بەشداری ئەمریکا لەهێرشکردنە سەر ئێران زیاد دەکات.
دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردان دۆناڵد ترەمپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی کۆبوویەوە، ئەگەرەکانی بەشداری ئەمریکا لە شەڕ دژی ئێران زۆرتر بوون.

هەواڵەکە ئێوارەی هەمان رۆژ لەلایەن باراک راوید رۆژنامەوانی ماڵپەری ئەکسیوسی ئەمریکا بڵاوکرایەوە، ئەو بڵاویکردبوویەوە کە بنیامین نەتانیاهۆ و ناوەندە ئەمنییەکانی ئیسرائیل بەو قەناعەتە گەیشتوون کە دۆناڵد ترەمپ بڕیاری بەشداری سەربازی لە بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ دەکات. دواتر دۆناڵد ترەمپ بەبێ ئەوەی ئەو هەواڵە رەت بکاتەوە یان پشتراستی بکاتەوە، لە تۆری کۆمەڵایەتی تروس رایگەیاند، لەئێستادا کۆنترۆڵی تەواویان بەسەر ئاسمانی ئێران هەیە.

تاکوو ئێستا دیار نیە، ئەمریکا کەی بڕیاری بەشداری راستەوخۆ لەو شەڕە دەدات، بەڵام دۆناڵد ترەمپ بە ڕاشکاوی داوای تەسلیم بوونی ئێرانی کردووە، بەوتەی ترەمپ کوشتنی خامنەیی زۆر قورس نیە و شوێنەکەی ئاشکرایەو دەتوانن ئەو کارە بکەن، بەڵام جارێ ئەو کارە ناکەن.