12 . جۆزەردان . 2725
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

فێستیوالی خەڵاتی قەڵەمی هەژار بەوتاری حەداد عادڵ کرایەوە!

فێستیوالی خەڵاتی قەڵەمی هەژار بەوتاری حەداد عادڵ کرایەوە!
7 . جۆزەردان . 2725

ئەمرۆ چوارشەممە ٧ی جۆزەردان یەکەم فستیوالی خەڵاتی قەڵەمی هەژار لە زانکۆی کوردستان لەشاری سنە دەستی بەکارەکانی کرد و حەداد عادڵ سەرۆکی فەرهەنگستانی فارسی لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا وتی:"زمانی کوردی بەشێک لە سەرمایەی کەڵتووری ئێرانە!".

یادگار کەریمی بەرپرسی ناوەندی توێژینەوەی کوردستانناسی و بەرێوەبری زانستی فستیواڵەکە لە رێورەسمی کردنەوەی یەکەم فستیوالی خەڵاتی قەڵەمی هەژار رایگەیاند، ئەوان زیاتر لە حەوت ساڵە بێوچان هەوڵی ئەوەیان داوە کە بتوانن ساڵانە لە فێستیوالێکدا لە زانکۆی کوردستان-سنە خەڵاتی قەڵەمی هەژار بە نووسەرو ئەدیبانی کورد بدەن. کەریمی ئاماژەشی بەوەدا کە خەڵاتەکە با باشترین بەرهەمی ساڵ دەدەن و دەیانەوێ خزمەت بە کەڵتوورو ئەدەبیاتی کوردی بکەن.

حەداد عادڵ سەرۆکی فەرهەنگستانی فارسی پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ رێورەسمی کردنەوەی یەکەم فستیواڵی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ناردبوو، لەپەیامەکەیدا حەداد عادڵ رایگەیاند زمانی کوردی بەشێک لە سەرمایەی کەڵتووری ئێرانە. حەداد عادڵ وتیشی ئەوان گرنگی بە پەرەپێدانی زمانە مەحەلییەکان دەدەن. (حەداد عادڵ خەزووری کچێکی عەلی خامنەیی رێبەری ئێران و سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێرانیش بووە.)

لەو رێورەسمەدا ماجد مەردوخ رۆحانی نووسەر و ئەدیب و ماموستا محەمەد ئەمین واژی نووسەرو ماموستایی ئایینی قسەیان لەسەر کەسایەتی ماموستا هەژار موکریانی کرد. بڕیارە لە فستیواڵەکەدا یەکەم خەڵاتی قەڵەمی هەژار دابەش بکرێت.