12 . جۆزەردان . 2725
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

لەشەشەمین رۆژدا مانگرتنی باڕهەڵگرەکان بەردەوامە

لەشەشەمین رۆژدا مانگرتنی باڕهەڵگرەکان بەردەوامە
6 . جۆزەردان . 2725

مانگرتنی بارهەڵگرەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامەو ئەوان لە پێنجەمین رۆژی مانگرتندا داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان لە حکومەتی ئێران دەکەن.

ئەمرۆ سێشەممە شەش رۆژە مانگرتنی بارەڵگرەکان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە. بەپێی ئەو وێنەو ڤیدیۆیانەی تاکوو ئێستا بڵاوکراونەتەوە، شۆفێری باڕهەڵگرەکان لە کرماشان و سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان و شارەکانی ئەردەبێل، روبات کەریم، توربەت جام، سەبزەوار، گوڵستان و ئیسفەهان و قەزوێن و …هتد مانیان گرتووەو باڕهەڵگرەکانیان لەسەر جادەکان راگرتووە.

خاوەن و شۆفێری باڕهەڵگرەکان لەسەر بەردەوامی ئەو مانگرتنانە هاوڕان، چوونکە دۆخی ئابووری ئێستای ئێران کاریگەریی لەسەر هەردوولا داناوە. بەشێک لە داواکارییەکان بریتین لەوانە: دابەزین بەشی سووتەمەنی، گرانی بیمە، گرانی پولی جادە، گرانی پێداویستی و پارچەی بارهەڵگرەکان و کەمی نرخی کرێی شۆفێرەکانن.
ژمارەی زۆری مانگرتووەکان وایکردووە، بەپێی ئەو وێنانەی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردووەتەوە، باڕهەڵگرەکانی سوپای پاسداران سەرقاڵی گواستنەوەی شتومەکی دەروازە سنووری و گومورگەکانن.

تاکوو ئێستا حکومەتی ئێران لەهیچ ئاستێکدا بەفەرمی کاردانەوەی بەرامبەر داواکاریی باڕهەڵگرەکان نەبووە، سەندیکای کرێکارانی کۆمپانیای واحیدی ئێران پشتیوانی لە مانگرتنەکەو داواکاریی مانگرتووان و بەتایبەت کرێکارو شۆفێری باڕهەڵگرەکان کردووە.