11 . گوڵان . 2725
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

دوا مۆڵەت بە لایەنەکانی کۆمەڵە دراوە، بارەگاکانیان چۆڵ بکەن

دوا مۆڵەت بە لایەنەکانی کۆمەڵە دراوە، بارەگاکانیان چۆڵ بکەن
10 . گوڵان . 2725

ئەمرۆ چوارشەممە ١٠ی بانەمەڕ ئاسایشی سلێمانی هەر سێ لایەنی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانیان ئاگادارکردووەتەوە، دەبێ بە زووترین کات بارەگاکانیان لە زرگوێزو بانەگەورە چۆڵ بکەن و بچنە کەمپەکانیان لە سوورداش.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند، ئاسایشی سلێمانی ئاگاداریکردوونەتەوە کە دەبێ کەمتر لە ١٠ رۆژی داهاتوو، لە بارەگاکانیان نەمێنن و بەپێچەوانە خۆیان لەرێگەی هێزەوە بارەگاکانیان پێ چۆڵ دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز، ماوەی چەند مانگێکە بەشێک لە پێشمەرگەو ئەندامەکانی هەر سێ لایەنی کۆمەڵە لە کەمپی سورداشن، بەڵام بەشێک لە بنەماڵەو سەرکردایەتی و ئەندامان لە زرگوێز و بانەگەورە ماونەتەوەو دەبێ ئەوانیش لەوێ نەمێنن و بچنە سورداش.

سەرچاوەیەکی دیکەی ئاگادار بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند، بەپێی رێککەوتنی پێشوو، بریار بوو خزمەتگوزاری پێویست و بە تایبەت خانوو و شوێنی مانەوەی گونجاو لە کەمپی سورداش بۆ بنەماڵەکانی هەرسێ لایەنی کۆمەڵە دابین بکرێت، بەڵام ئەوە جێبەجێ نەکراوە.